Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:23

وێنه‌.. کۆریای باکوور مووشه‌که‌ ترسێنه‌ره‌که‌ی ئاشکرا کرد

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی نمایشێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ كه‌ دوێنی به‌ بۆنه‌ی یادی 76 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی وڵاتی كۆریای باكوور به‌رێوه‌چوو،مووشه‌كی بالیستی كێشوه‌ر بڕ نمایش كراو چاوێرانی سیاسی ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه‌و ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

له‌میانه‌ی نمایشه‌كه‌ كیم جون ئون گوتی: ئێمه‌ چه‌كی ئه‌تۆمیمان هه‌یه‌و سوپاكه‌شمان به‌هێز ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆریای باكوور گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌هێزكردنی سوپاكه‌مان بۆ به‌رگری له‌خۆكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌.

له‌باره‌ی مووشه‌كه‌كه‌وه‌ ئه‌نكیت پاندا،له‌ یه‌كێتی زانایانی ئه‌مریكی گوتی: ئه‌م جۆره‌،گه‌وره‌ترین مووشه‌كی جووڵه‌پێكه‌ره‌ كه‌ به‌ ووزه‌ی شل كار ده‌كات.

 

334466

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / سكای نیوز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.