Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:14

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی وەزارەتی دەرەوەی لوگزامبۆرکی کرد

کوردستان TV
100%

لە وەزارەتی دەرەوەی لوگزامبۆرگ د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەلایەن بەڕێزان باڵیۆز ئۆلیڤیەر ماس، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی سیاسیی وەزارەت و کریستیانشتەینباگ، بەرپرسی دۆسیەی عێراق، پێشوازییان لێ کرا.

لە میانەی دانیشتنەکە، د. دلاوەر ئاژگەیی بە وردی باسی دۆخی سیاسی و  ئەمنی و ئابووریی هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی کرد و جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه‌ و ئاماژەی بە هەوڵە‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و  تێپه‌ڕاندنى دۆخى  ئابوورى و دارایى و پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

لە بەشێکی تری دانیشتنەکە مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش خرانە بەر باس و گفتوگۆ و نوێنەری حکوومەت جه‌ختى له ‌پێویستیی هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌رده‌وامیى پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه‌.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و لوگزامبۆرگ لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانی تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون و هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەدان بە پەیوەندییەکان کردەوە، بەتایبەتی لە ڕووی پشتگیری لە کەرتی کشتوکاڵ و وەبەرهێنانەوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە کە وڵاتی لوگزامبۆرگ، وڵاتێکی بچووکی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا و بێنالۆکسە و لە ڕووی ئابووری و سیستەمی بانک و کارگۆی نێودەوڵەتییەوە ڕۆڵی گرنگی هەیە و یەکێک لەو وڵاتانەیە کە هاوکاریی دارایی پێشکەش بە پرۆژەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان دەکات.

هەرێمی کوردستان پەیوەندیی باشی دیپلۆماسیی لەگەڵ لوگزامبۆگ هەیە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دوو جار سەردانی کوردستانی کردووە.

1

شوان عه‌زیز

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.