Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 21:05

سلێمانی ... 190 کیلۆگرام جگه‌ری به‌ستو له‌ناوده‌برێت

کوردستان TV
100%


له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (190) كیلۆگرام جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، له‌بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر (90) كیلۆگرام جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا گرتوه‌ كه‌له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ هاورده‌ كراوه‌، به‌نوسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بگیرێته‌به‌ر. 
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر  بڕی (100) كیلۆگرام جگه‌ری به‌ستودا گیراوه‌.
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستو دراوه‌، له‌كاتی هه‌بونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری جه‌خت له‌ نه‌خواردنی ئه‌و گۆشت و مریشك و خۆراكه‌‌ مادده‌ به‌ستوانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌ند جارێك خاو ببێته‌وه‌ و دوباره‌ ده‌یبه‌ستێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی خاوبونه‌وه‌ی گۆشت و مریشكدا به‌كتریا له‌ناو گۆشته‌كه‌دا گه‌شه‌ ده‌كات و له‌كاتی دوباره‌ به‌ستنه‌وه‌ و خواردنیدا زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی جگه‌ره‌به‌ستوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و لیژنه‌كانیش خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.