له رووداوێكدا كه كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له لایه‌ن رێكخراوه‌كان و چالاكوانانی مافه‌كان لێكهوتهوه، دایكێكی رووسی گه‌نج بڕیاریدا منداڵه تازه له دایك بووه‌كه‌ی له پێناو كڕینی جووتێك پێڵاو بفرۆشێ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی یۆرۆیكلی نیوز، لویزا چادیڤیا ته‌مه‌ن 25 ساڵ بۆ كڕینی جووته پێڵاوێكی تازه بڕیاریدا منداڵه‌كه‌ی كه هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتۆته دوو هه‌فته، بفرۆشی.چونكه پاره‌ی ته‌واوی بۆ كڕینی پێڵاوه‌كه نه‌بووه.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا لویزا دانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناوه‌و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و هه‌واڵی به‌خوشكه‌كه‌ی داوه كه ده‌یه‌وێ منداڵه‌كه‌ی له پێناو ده‌ستكه‌وتنی پاره بۆ كڕینی جووتێك پێڵاو بفرۆشی كه پێی سه‌رسام بووه.
پێشتر رێكخراوی ( Alternativa ) هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ئه‌م دایكه رووسییه دابوو كه باوه‌ڕی پێ بهێنن له فرۆشتنی منداڵه‌كه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه،چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵه‌كه ده‌كڕن كه‌سانی مه‌ترسیداربن،به‌ڵام دایكه‌كه ئامۆژگاری رێكخراوه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، پاشان پۆلیس هاتۆته نێو كێشه‌كه‌و ئافره‌ته‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌و منداڵه‌كه‌ش له شوێنێكی سه‌لامه‌ت پارێزراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.