Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:25

37 که‌سی دیکه‌ له‌کوردستانی سوریا تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%


 ده‌سته‌ى ته‌ندروستى له‌كوردستانی سوریا رایده‌گه‌ێنێت له‌ماوه‌ی  24 كاتژمێری رابردوودا  37 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون


له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ى ته‌ندروستى له‌كوردستانی سوریا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 37 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون  به‌مه‌ش  کۆی گشتی توشبووان له‌ناوچه‌كه‌ گەیشتە 2 هه‌زار و 351 كه‌س

ده‌سته‌ى ته‌ندروستى له‌كوردستانی سوریا ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 2 كه‌س به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 12 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌


له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستاكه‌ 2351 له‌كوردستانی سوریا تووشی كۆرۆنا بوون ، له‌و ژماره‌یه‌شدا 79 تووشبوو گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 571 كه‌سیش له‌په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.