Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:57

لە ماوەی چەند خولەکێکدا "درۆن"ێکی ئەمریکی دەبێتە مووشەک

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی پێگەی "New Atlas"، کۆمپانیای "AeroVironment" پەردەی لەسەر نوێترین سیستەمی درۆن لادا کە بەرهەمی هێنا لە بەرژەوەندی سوپای یٔەمریکا و بریکارەکانی دیکە، کە ئەویش درۆنی "Switchable 600"ە.
ئەم درۆنە نوێیە لەسەر دیزاینی درۆنی "Switchable 300" کۆن کە سوپای یٔەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بەکاری هێنا، دیزاینکراوە.
هەروەها یەکێکە لە گرنگترین بەرهەمەکان کە دەتوانرێت لەمەولا هێزەکانی پیادەڕەو و هێزە وشکانییەکانی دیکە پشتی پێ ببەستێت، چونکە بەکارهێنانی فڕۆکە یٔاساییەکان بۆ چاودێری و پاڵپشتی گورزە سەربازییەکان کەم دەکاتەوە.
درۆنی "Switchable 600" نزیکەی 10 خولەک دەخایەنێت تا ئامادە بکرێت بۆ فڕین و تەقاندن و، ئەوپەڕی خێراییەکەی دەگاتە 185 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، یٔەم درۆنە نوێیە پەخشی راستەوخۆ و تەوەرەکانی GPS لەسەر یٔامانجەکە دەنێرێت بۆ سەر یٔەو سەربازەی کە کاری لەسەر دەکات و کۆنتڕۆڵی دەکات.
درۆنی "Switchable 600" لە توانایدایە هێرش بکاتە سەر ئۆتۆمبێلە زرێپۆشە سووکەکان و یٔامانجە جێگیرە پتەوکان لە دەرەوەی هێڵی بینین لە چەند گۆشەیەکەوە.
لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی درۆنی "Switchable 600" پێکدێت لە کەمکردنەوەی دەنگ و دەرکردنی ئاماژەی گەرمی و، کۆمەڵێک هەستەوەری EO/IR رۆڵ بەرز لەخۆ دەگرێت و، ماوەی فڕینی دەگاتە زیاتر لە 40 خولەک ئەمەش بەهۆی سیستەمی پاڵدانی کارەباییەوە، هەروەها تەیارکراوە بە نوێترین تەکنەلۆجیای گەڕانی تەکتیکیی و چاودێری.
سیستەمی کارپێکردن و کۆنتڕۆڵکردن لەم درۆنە پشت دەبەستێت بە شاشەیەکی نوێ کە بە دەست لێدان (لەمس) کار دەکات، کە کارئاسانی بۆ سەربازی سەرپەرشتیاری درۆنەکە دەکات لەڕێگەی دەست لێدانێکەوە لەسەر شاشەکە ببێتە مووشەک و هێرش بکاتە سەر ئامانجەکەی.
ژێده‌ر:دژه  Kurdistan CT

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.