Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:21

کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵی له‌ نێوان عێراق و میسرو ئورده‌ن له‌ قاهیره‌ به‌ڕێوە‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو عێراق و میسرو ئورده‌ن ، گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌واوكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌مانگی ئاب-ی رابردوو سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته‌نه‌ واژویان له‌سه‌ر كردبوو.

رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی چاوه‌ڕوانكراو له‌ نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌ عێراق و میسرو ئورده‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رسێ وڵات له‌ قاهیره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له‌ قاهیره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ تیایدا فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سامح شوكری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئه‌یمه‌ن سه‌فدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئورده‌ن كۆده‌كاته‌وه‌و گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌واو كردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌مانگی ئاب-ی رابردوو سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته‌نه‌ واژویان له‌سه‌ر كردبوو.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.