وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ره‌تی كرده‌وه كه له‌ئێستادا، گرتنه‌به‌ری رێوشوێن یان ده‌ركردنی بڕیار بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به ئامانجی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئارادا نییه.
له‌مباره‌یه‌وه ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه فه‌رمی رایگه‌یاندووه كه دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له عێراق به ئامانجی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ سوودی نابێت، چونكه كه‌س پابه‌ند نابێت به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی و گوتی: زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ورووپا، ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و هۆشداریشدا له‌وه‌ی كه شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسه‌كه روو له عێراق ده‌كات.
ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌ئێستادا، تاكه رێگا بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، پابه‌ندبوونه به رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی به تایبه‌تیش دووره په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و گوتی:ته‌نها 20 له‌سه‌دای عێراقییه‌كان ماسك به‌كارده‌هێنن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له میانی زیادكردنی ژماره‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها دابینكردنی پێدوایستی و ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردن، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه خستووه‌ته‌گه‌ڕ و گوتی: له‌ئێستادا، 50 تاقیگه‌ی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق كار ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.