Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:08

دوو گه‌نجی کورد خه‌ڵاتی باشترین نوسه‌ریان له‌ وڵاتی سوید پێبه‌خشرا

دوو گه‌نجی كورد خه‌ڵاتی باشترین نوسه‌ریان له‌ وڵاتی سوید پێبه‌خشرا
کوردستان TV
100%

له‌ پێشبركێیه‌كدا له‌ وڵاتی سوید به‌ناوی Ortens bästa penna كه‌ بۆ ئه‌و نوسه‌ر و گه‌نجانه‌ ڕێكده‌خرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌ گه‌وره‌كان ده‌ژین و نوسه‌ری كتێب یان شانۆنامه‌ن، دوو گه‌نجی كورد به‌ناوی لۆران باتی و فیرده‌وس ئانیك خه‌ڵاتی باشترین نوسه‌ریان وه‌رگرت.

 

فیرده‌وس ئانیك خه‌ڵكی شاری ماردینه‌ له‌ باكوری كوردستان و ماوه‌ی ته‌نها سێ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌شتی وڵاتی سویدیان كردووه‌.

 

له‌دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی فیرده‌وس ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، "شانۆنامه‌كه‌ی من له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی ژیانیان له‌ وڵاتی خۆیان ده‌بێت و دواتر گه‌شتی وڵاتێكی دیكه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی چه‌ند گرفتێك له‌وانه‌ پێكدادانی كه‌لتوری و گۆڕینی شێوازی ژیان".

 

هاوكات لۆران باتی كه‌ گه‌نجێكی كورده‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ئویسالا ده‌ژی و شوێنێكی بچوكتره‌ له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی سوید ده‌ڵێت، "تۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ نه‌بیت، هه‌رشتێك له‌باره‌ی خۆت و ژیانه‌وه‌ بنوسیت ده‌بێت ئه‌وه‌ ره‌نگبداته‌وه‌ كه‌ شێوازی ژیان لێره‌ و له‌ زێدی خۆت چه‌ند جیاوازه‌".

ژێده‌ر: ئێستا

 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.