Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:33

ئەنشیلۆتی بە باشترین ڕاهێنەری پرێمەر لیگ دیاری کرا

کوردستان TV
100%

کارلۆ ئەنشیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆن بە باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابڕدووی خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلیزی ناسراو بە پرێمەر لیگ دیاری کرا.

ئەنشیلۆتی دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەم وەرزە بۆندی لەگەڵ چەند یاریزانێک واژوو کردو یانەکەش توانی لە چوار یاری دەستپێکی خولەکە سەرکەوتن تۆمار بکات و یانەکەش چواردە گۆڵی تۆمار کردووەو بە کۆکردنەوەی دوازدە خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی پرێمەر لیگ دێ. 

ئێڤەرتۆنبه‌ پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل له‌ وێست بڕۆمیچ ئەلبیۆنی برده‌وه‌و به‌ دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك شكستی به‌ تۆتنهام گه‌یاندو به‌ چوار گۆلیش له‌ وێستهامو بڕایتۆنی بڕدەوەو بەسەرەتایەکی بەهێز دەستی بە یاریەکانی ئەم وەرزە کرد. بۆیە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی کارلۆ ئەنشێلۆتی وەکو باشترین ڕاهێنەری مانگی ڕابردووی خولەکە دەست نیشان کردو خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری بەدەست هێنا

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.