Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:24

خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا بەخشرایه‌ ئینسۆ فاتی یاریزانی لاوی بارسلۆنە

کوردستان TV
100%


یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی لالیگای بەخشێە ئینسۆ فاتی یاریزانی لاوی یانەی بارسلۆنە.


 
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی لالیگای بەخشێە ئینسۆ فاتی یاریزانی لاوی یانەی بارسلۆنە.

فاتی لەم وەرزەی خولەکە لە سێ یاری یانەی بارسلۆنە بەشداری کردوەو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە. ئەم یاریزانە لە یەکەم یاری خولەکە دوو گۆڵی لەبه‌رامبه‌ر یانەی ڤیاریال تۆمار کردو یانە کەتەلۆنیەکە بەچوار گۆڵی خاوێن یاریەکەی بدەوە، لەدووەم یاریشدا ئینسۆ فاتی گۆڵێکی تۆمار کردو یانەکەش بە سێ گۆڵی خاوێن سەرکەوتنی لەبەرامبەر سێڵتافیگۆ بەدەست هێنا . بە تۆمار کردنی سێ گۆڵ و دروست کردنی گۆڵێک بۆ هاوکارەکانی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئینسۆ فاتی تەمەن حه‌ڤده‌ ساڵان بەباشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی لالیگا دەست نیشان کرا. 

شایەنی باسە لە کۆی ئەنجام دانی سێ یاری یانەی بارسلۆنە خاوەنی حەوت خاڵەو لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی دێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.