Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:38

ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ ستایشی زیرەکی ئەنتۆنیۆ کونتی ڕاهێنەری دەکات

کوردستان TV
100%

 
یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیکاو یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ ستایشی زیرەکی ئەنتۆنیۆ کونتی ڕاهێنەرەکەی دەکات و بەهۆکارێکی گرینگی بەرزکردنەوەی ئاستی خۆی دەزانێت

لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا کەتیایدا چەند پرسێارێک ئاراستەی لۆکاکۆ کراو یەکێک لە پرسیارەکانیش ئەوەبوو، لۆکاکۆ تا چەند گەشبینە بە زیرەکی و لێهاتوویی کۆنتی ڕاهێنەرەکەیان و ئایا دەتوانن لەم وەرزە نازناوەکان بەدەست بێنن

لۆکاکۆ دەڵێت ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی ڕاهێنەرێکی بەتوانایەو ئەزمونێکی باشی لە ژیانی ڕاهێنەرایەتی هەیەو منیش زۆر ڕێزی لێ دەگرم و بەهۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی خۆمی دەبینم و هیوادارم ئەم ساڵ ئینتەر میلان جیواز دەربکەوێت و بتوانین نازناوەکان دەستەبەر بکەین. 

شایەنی باسە ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ هەفتەی ڕابردوو خەڵاتی باشترین یاریزانی یۆروپا لیگی وەرزی ڕابردووی بەدەست هێناو وه‌رزی رابردووش پلەی دووەمی خولی ئەوروپیان به‌ده‌ست هێنا دوای ئەوەی لەیاری کۆتایی خولەکە بە یانەی سیڤیای ئیسپانی دۆڕان .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.