مهفرهكانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی دوو كچه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوو .
لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سانی له‌یاسا هه‌ڵاتوو ، بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ تۆمهتباێكیان ده‌ستگیركرد كه ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی دوو كچ له شارۆچه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
راشیدهگهیهنن كه‌له‌ئێستادا تۆمه‌تبار كه مامی كوژراوهكانه به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.