Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 00:08

3 پرۆژەی کارەبا لە دەڤەری سۆران ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەمەبەستی ئامادەسازیی بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی گرنگ لە دەڤەری سۆران سەرلەبەیانی بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد

 راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا بەدەستپێكردنی هەرسێ پرۆژەی راكێشانی هێڵی 132 كەی ڤی خەلیفان –سۆران بەدرێژایی 16 كیلۆمەتر و گۆڕینی تەلی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 كەی ڤی شەقڵاوە- سۆران بەدرێژیی 37 كیلۆمەتر و فراوانكردنی وێستگەی سۆران جێ به‌جێ ده‌كرێت

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ كه‌پرۆژه‌كه‌  لەلایەن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ بەتێچوونی 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە سبەی دووشه‌ممه‌ دەست پێ دەكات  و ماوەی 182 رۆژ دەخایەنێت .  


وه‌زاره‌ى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت به‌تەواوبوونی پرۆژەكە دەتوانرێت كارەبایەكی باشترو زیاتر  بگەیەنرێتەوە تەواویی دەڤەری سۆران كە لەكاتی ئێستادا بەهۆی كۆنی و لاوازی هێڵەكەوە وەكو پێویست كارەبا ناگاتە ئەو دەڤەرە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.