Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:42

لە کەرکووک تیرۆریستێکی داعش ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

تیرۆریستێك كە ماڵەكەی كردبووە شوێنی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، دەستگیركرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی تیرۆریستێکی لە پارێزگای كەركووك باكووری عێراق راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئاژانسی هەواڵگریی عێراق، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە پۆلیسی فیدرال لە وەزارەتی ناوخۆ  تیرۆریستێکیان لە ناحیەی ریاز سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش، داواكراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە، ئەو تیرۆریستەی كە دەستگیركراوە ماڵەكەی كردبووە شوێنی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، هەروەها ئەو دەستگیركراوە لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا، دانی بەوەداناوە كە ئەندامی داعشە و راشیگەیاندووە، كوڕەكەی كە لەئێستادا هەڵاتووە و بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوە، ئەو شوێنەی بەڕێوەبردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.