Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:35

گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر: شەبەحە بێزارکەرەکەی ھەولێر دەستی بەسەر داگیرا

کوردستان TV
100%


فازڵ حاجی گوتەبێژی  به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا  بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە دوای هەوڵ و گەڕانێکی زۆری کەرتی عینکاوەی هاتووچۆی هەولێر، شەوی رابردوو لە گەڕەکی 108عینکاوە فۆرد مۆستانگی رەش کە ناسراوە بە شەبەح دەستی بەسەر دا گیرا.
راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلەكە بە دەست گەنجێکەوە بوو، کە بووبووە مایەی بێزارکردنی خەڵک بە دەنگە بەرزەکەی و کارە نایاساییەکانی و لەکاتی لێکۆڵینەوە دەرکەوت كە 7 جۆر سەرپێچی بەیەکەوە کردووە.

گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر ده‌شڵێت سەرپێچییەكانی شوفێرەكە بێ مۆڵەتی بووە و دەستكاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی كردووە و شاردویەتییەوە، ھەروەھا بەردەوام لە كامێراكانی چاودێری داوە، و كۆمەڵێك سەرپێچی دیكەشی كردووە.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.