Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:46

کوێستان محه‌مه‌د: ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ھه‌ماھه‌نگی و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌

کوردستان TV
100%

عادل روكابی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێم، كوێستان محه‌مه‌د كۆبوونه‌وه‌.

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد.

سه‌ره‌تا عادل روكابی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌و بابه‌تانه‌ كرد كه‌ پێشتر له‌نێوان ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی كار و كاروباری ھه‌رێم و عێراق قسه‌ی له‌سه‌ر كرابوو، ئێستاش ھاتووین بۆ گفتوگۆكردن و ته‌واوكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ پێستر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرابوو، له‌م سه‌ردانه‌مدا سه‌ردانی خانه‌ی به‌ساڵاچووان و بێسه‌رپه‌رشتانمان كرد و دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان تاوتوێ كرد.

عادل روكابی گوتیشی: رێككه‌وتین له‌سه‌ردرێژه‌دان به‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گفتوگۆمان له‌سه‌ر كرد پێكھێنانی دوو لیژنه‌یه‌ بۆ به‌رده‌وامی و ھه‌ماھه‌نگی له‌نێوان جێبه‌جێكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، گوتی: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ھه‌ماھه‌نگی و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌ له‌نێوان ھه‌ردوولادا و كۆمه‌ڵێك خاڵ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌ ھه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌ و بۆ چاره‌سه‌كردنیان قسه‌ی له‌سه‌ر كرا".

كوێستان محه‌مه‌د گوتیشی: چه‌ند داواكاری و پێشنیازێكمان خسته‌به‌رده‌م وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و وه‌ڵامی ئه‌رێنییان ھه‌بوو، چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكدێت كه‌ ھه‌ندێكیان پێویستی به‌ سه‌ردان ھه‌یه‌ بۆ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار وه‌كو، بابه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی كه‌ ئه‌وان ھاوكاریمان ده‌بن.

وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد و گوتی: له‌سه‌ر بابه‌تی یاسای كار و یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌مان كردووه‌ و لیژنه‌ پێكده‌ھێنین و ئه‌زموونی یه‌كتر ده‌گۆڕینه‌وه‌ و ھه‌ندێك بابه‌ت ھه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ھه‌ردوولا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.