Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:32

شانۆی زیندوو  شانۆی مردوو

تۆ ئەگەر بتەوێ لەشانۆدا زیندوو بمێنیتەوە، دەبێت بەدوای شانۆدا بگەڕێ ی، خۆ شانۆ بەدوای تۆدا ناگەڕێ
کوردستان TV
100%

حه‌یده‌رعه‌بدولره‌حمان
ئەگەر بتەوێت شانۆکارێکی سەرکەوتوو بیت، دەبێت هەموو ژیانت بۆ شانۆ تەرخان بکەیت و بە بەردەوامی لەگەڵیا بژیت و هەرگیز لێی جودا نەبیتەوە.

یەکەم هەنگاویشت لەوەوە دەست پئ دەکات، کە لەسەرەتای دەست پێکی ژیان بەخولیا بوون و هۆگر بوونەوە پردێک لەئارەزوو مەندی و خۆشەویستی لەگەڵ شانۆدا دروست بکەیت، بۆ ئەوەی ئەو بەهرەیەی هەتە بەپەروەردەیەکی تەندروست و لۆژیکی بونیات بنێ ی کە بناغەکەی مکۆم بێت و لەسەر ئەو بونیاتە هەنگاو بۆ ئایندەیەکی گەورە بهاوێژی.
کاتی خۆی کە چیخەف مناڵ بوو، بەنهێنی  جلەکانی خۆی دەگۆڕی و خۆی دەکرد بەهۆڵەکانی شانۆ، بۆ ئەوەی تاسەی خۆی لەبینینی شانۆ بشکێنێ و چێژ لەو دنیا سیحراویەی شانۆ وەرگرێ.
باکۆ، لەو کاراکتەرانەیە کە ئامانجی بۆچوونەکەی منە، کەسێکە هەمیشە بەتەنگ دروست کردنی پرۆژەی نوێیە، خۆیو هاوڕێکانی لەوانەن کە شانۆو ژیانیان بەیەکەوە بەستۆتەوە، هەمیشە لەپرۆڤەو کارکردن و خۆ دروست کردنن، بۆ ئەوەی شانۆ لای ئەوان نەوەستێ، چونکە وەستانی شانۆ، وەستانی ژیانە لای ئەوان.
تۆ ئەگەر بتەوێ لەشانۆدا زیندوو بمێنیتەوە، دەبێت بەدوای شانۆدا بگەڕێ ی، خۆ شانۆ بەدوای تۆدا ناگەڕێ ، هەرگیز پاساوێک نیە ببێتە هۆکار بۆ وەستان لەکاری شانۆییدا، بگرە ئەوە شانۆکارەکانن خۆیان فریو خواردوو دەکەن و پاساو بۆ قۆناغەکانی بەرەو مردن دەدۆزنەوە، 
بۆیە من ئەو گوڕو تینەی باکۆو هاوەڵەکانی بۆ شانۆ، بەنموونەیەکی زیندوو دەبینم، بۆشوناسی ڕاستەقینەی ئەوانەی دەچنە نێو چوارچیوەی ئەوەی ناوی  شانۆو شانۆکارە بەمانا زانستی و لۆژیکیەکەی خۆیەوە.
ئێمە لەکوردستان ئەگەر بمانەوێت شانۆ هەبێت، دەبێت پشت بەتیپەشانۆێیەکانەوە ببەستین، ئەوانەی بەتوانای خۆیانەوە  دەسەڵاتی بەرهەم هێنانیان هەیە، ناچن بەناوی شانۆوە سواڵ بکەن، بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی گەندەڵی لەپەنای شانۆوە، ئەوانە کۆمەڵێ مشەخۆری بوودەڵەن، بازرگانی بەشانۆیەکنی مردوو دەکەن،
خۆ ئەگەر خۆیان دوورە پەرێز لەشانۆ ڕابگرن، خزمەتی گەورەتر پێشکەش بەشانۆو  گەلەکەیان دەکەن .

ktv

كوردستان TV

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.