Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:02

له‌ رواندز کۆرێک له‌ باره‌ی وه‌رگێران به‌رێوه‌ چوو

(کتێبخانەی عەلی مەکتەبە) کۆڕێکی رۆشنبیری  بۆ نووسەرو وەرگێڕ " شەفیقی حاجی خدر"  ساز كرد
کوردستان TV
100%

دوێنی هه‌ینی  10-10-2020، لە باخچە گشتیی شاری رواندز،(کتێبخانەی عەلی مەکتەبە) کۆڕێکی رۆشنبیری  بۆ نووسەرو وەرگێڕ " شەفیقی حاجی خدر"  ساز كرد .

نووسه‌ر باسێکی دەربارەی (وەرگێڕان) پێشکەشکرد، باسی لە مێژوو  و گرنگی وەرگێڕان کرد،دوایی هاتە سەر وەرگێڕان لە بواری رۆشنبیری کوردیدا،کە زۆرترین وەرگێڕانەکان بابەتەکانی ئەدەبی و مێژوویی و سیاسی گرتۆتەوە،وەرگێڕانی بەرهەمە زانستییەکان فەرامۆشکراونله‌ هه‌مان كاتدا دەزگایەکی فەرمی تایبەتیشمان نییە بایەخ بە وەرگێڕان بدات.
 له‌ كۆتاییدا نووسەرو وەرگێڕ " شەفیقی حاجی خدر"، تیشکی خستە سەر وەرگێڕانی رۆمانی (زۆربای ئێرانی) کە لەمدواییەدا بە چاپی گەیاندووە.  
  شایانی باسه‌ ، رۆژنامەنووسیش هەژار ئیبراهیم کۆڕەکەی بەڕێوە دەبرد.

ktv

ktv

ktv

ktv
 وێنەکان: سەعید فەتحی تۆپچی 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.