لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه ئافره‌تێك به‌تۆمه‌تی كوشتنی پیاوێك ده‌ستگیر كرا
پۆلیسی هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە تاوانێكی كوشتن لە گەڕەكی (مستەوفی) كە تەرمی هاووڵاتییەك بە ناوی (س) لە گۆڕستانی (ئیمام محەمەد) فڕێدرابوو، دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان ئافرەتێك بە ناوی (هـ.ا.ح) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەكە دەستگیر بكەن.
راشیدهگهیهنن تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، راگیرا و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.