ئەمڕۆ یەکشەممە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەی دوسایدی دوکان چوارقوڕنەی بەسەرکردەوەو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو رێگایەکی گرنگی ھەرێمی کوردستانە، ئەمڕۆ ھاتین دەستەی سەرپەرشتیار و بەڵێندەر ئاگادار بکەین کە لە نزیکترین کاتدا دەستبکەنەوە بەکارکردن و لە نزیکترین کاتیشدا شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بۆ دابین دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەی دوسایدی کەلار سلێمانی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز سەرۆکی حکونەتی وەرگرتوەو رەنگە لەم ھەفتەیە بەڵێندەر سلفەی خۆی وەربگرێت، ئەو پڕۆژانەی دیکەش کە بەگەڕخراونەتەوە، رەمەزاندییەکانیان لە ئەنجومەنی وەزیرانەو لەئایندەیەکی نزیکدا شایستە داراییەکانی خۆیان وەردەگرن. واتە ھەوڵدەدەین تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو پڕۆژانەی بەگەڕیاندەخەینەوە شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە بۆ دابین بکرێت.
ھەروەک جەختی کردەوە، ھەمو توانای خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە کە ماوەی چەند ساڵێکە دواکەوتوە، لە ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیە تەواوی بکەین.ھاتنی ئێمەش بۆ جەختکردنەوەیە لەوەی بەشێوەیەکی خێراتر دەستبکرێتەوە بە کارکردن.
سەبارەت بە تونێلی ھەیبەسوڵتان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەکرد، تونێلی ھەیبەسوڵتان لە چوارچێوەی کارە گرنگەکانی وەزارەتەو بەشیکە لە پڕۆژەی دوسایدی رێگای نێوان ھەولێر کۆیەو لەھەوڵداین بۆ ئەوەی لە ئایندە دەستبەکارکردن بکرێتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە یەکەکانی نیشتەجێبون لە دەڤەری راپەڕین، دانا عەبدولکەریم وتی:«یەکەکانی نیشتەجێبون لە قەڵادزێ تەواو بون و یەکەی ئیداری ناوچەکەو بەڕێزان قائیمقامیەتی قەڵادزی لە دابەشکردنی یەکەکاندان بەسەر ئەو خەڵکانەی شایستەن. ئەوانەی دیکەش کە خزمەتگوزارییەکانی تەواوکران، دابەشدەکرێن.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی ئایندەیەکی نزیکدا پردێکی نوێ بۆ دەربەندی رانیە دروست دەکرێت و پردە کۆنەکەش نۆژەندەکرێتەوە و بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت لەچەند رۆژی داھاتو بەردی بناغەی ئەو پڕۆژە گرنگە دادەنرێت. کەمتر ببینە
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.