Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:44

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌به‌غدا کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی ئه‌منی، هونه‌ری و كرده‌یی به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كاری سه‌رجه‌م نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌ به‌غدا گرتووه‌ته‌به‌ر.

فوئاد حوسێن ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌تی عێراق زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی ئه‌منی، هونه‌ری و كرده‌یی به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كاری سه‌رجه‌م نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌ به‌غدا گرتووه‌ته‌به‌ر.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن پێشوازی له‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ به‌غدا، ستفین هیكی كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م زووانه‌ بۆ به‌ریتانیا ئه‌نجامی بدات، گفتوگۆكراوه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن رایگه‌یاندووه‌، حكوومه‌تی عێراق زنجیره‌یه‌ك رێوشوێنی ئه‌منی، هونه‌ری و كرده‌یی به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ كاری سه‌رجه‌م نێرده‌كانی دیپلۆماتی له‌ به‌غدا گرتووه‌ته‌به‌ر.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه‌ كه‌ پێشهاته‌كانی ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ جێگه‌ی بایه‌خ و هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات بوون تاوتوێكراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.