ناسر حوسێن بەندەر شیبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق، رایگەیاند: لە سبەی دووشەممەوە، گەشتی ئاسمانیی نێوان عێراق و ئێران دەست پێ دەكاتەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە ناسر حوسێن بەندەر شیبلی ئاشكرایكردووە، دوای ئەوەی لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی ئێران گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەکانی بەغدا و نەجەف بۆ تاران و مەشهەد لە 25ی مانگی ئەیلوولی رابردوو تا هەشتی ئەم مانگە هەڵپەسێردرابوو لە سبەی دووشەممەوە دەست پێ دەكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.