نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ی ڕووناکبیر و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر مامۆستا ع ع شه‌ونم ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری دێرین و ئەدیبی پێشه‌نگ و پەروەردەکاری ناسراو مامۆستا ع.ع شەونمم پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو وەک ڕووناکبیر و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی کو‌لتوور و ئەدەب و زمانی گەلەکەی تەرخان کرد و لە زۆر بواردا جێپەنجەی داهێنەرانە و بەرهەمی بەنرخ و سەنگینی بەجێهێشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و دۆستانی، هەروەها لە ئەدیب و شاعیرانی کوردستان دەکەم، لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە به‌ر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ٢٠٢٠/١٠/١١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.