Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:42

ئه‌مریکا.. تا ئێستا 219 هه‌زار و 300 که‌س به‌هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٥٠ ھەزار و ٧٤٢ کەس ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە حەوت ملیۆن ٩٤٩ ھەزار و ٣٥١ کەس. 

ھاوکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٥٨٢  کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢١٩ ھەزار و ٣٠٠ کەس.

ھاوکات پێنج ملیۆن و ٩٠ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و زیاتر لە ١١٧ ھەزار ملیۆن و ٦٣١ ھەزار پشکنین ئەنجامدراون.

له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له‌ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه‌ ٨٥٢ هه‌زار و ٦٦٦ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه‌ و له‌دوای ئه‌ویش به‌ ٨٣٢ هه‌زار و ٩٢٨ حاڵه‌ت تێكساس و به‌ ٧٢٨ هه‌زار و ٩٢١ حاڵه‌ت فلۆریدا دێن.

لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گیان لەدەستدانیشه‌وه‌، ویلایەتى نیویۆرک بە ٣٣ هەزار و ٣٧٧ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ویلایەتەكاندایه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە. 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.