په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له ئه‌ڵمانیا 3هه‌زار و 483 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون.
ڕاشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 8 مانگدا 9هه‌زار و 615 كه‌س به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه، كه ئه‌م ئاماره‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماری گیانله‌ده‌ستدان له ووڵاتانی تری ئه‌وروپا كه‌متره.
گوتیشی: پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ئه‌ڵمانیا هه‌ڵكشا، حكومه‌تی ووڵاته‌كه بڕیاریدا به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری نوێی توند، تا به‌ر له‌و هه‌ڵكشانه بگرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا چه‌ندان شوێن و هه‌رێمی وه‌ك ناوچه‌ی مه‌ترسیداری ڤایرۆسه‌كه دیاری كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.