بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهیشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێك پارەی ساختەیان پێبوو و ویستویانە لەناو بازار ساغی بكەنەوە .
ڕاشیگهیاندووه: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس لەبارەی دوو تۆمەتبارەوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتباران توانرا دوو تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێن كە بڕی 4هەزار و 600 دۆلاری ئەمریكی ساختەیان پێبووەو ویستویانە ساغی بكەنەوە .
لە ئێستادا تۆمەتباران (ش ، م ، م ) و ( س، م ، أ ) دانیشتوی قەزای دوز بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.