Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:15

دیندار زێباری: شێروان شێروانى  تۆمەتبارە بەوەی ئاشتەواییی کۆمەڵایەتى دەخاتە مەترسییەوە

کوردستان TV
100%

لە ڕێکەوتى ٨/١٠/٢٠٢٠ شێروان شێروانى لە پارێزگای دهۆک دەستگیر کرا. ئەم ڕووداوەش بوو بە جێى مشتومڕى بەشێک لە ئاژانسەکانى هەواڵ و چالاکانى مەدەنى. دکتۆر دیندار زێباری، ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتى هەرێمى کوردستان (OCIA)، لەم بارەیەوە ئەم ڕوونکردنەوەى خوارەوەى بڵاو کردەوە:

"شێروان شێروانى لەسەر فەرمانى ڕاگرتن کە لە دادگاى لێکۆڵینەوەى دهۆک دەرچووە دەستگیر کراوە، ناوبراو تۆمەتبارە بەپێى ماددەى ١٥٦ لە یاساى سزادانى عێراقى، ژمارە (٢١) بۆ ساڵى ٢٠٠١ کە لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەموار کراوە.

لە کاتى لێکۆڵینەوەى سەرەتایى، شێروان شێروانى دانى بەوە ناوە کە ئەو لە سەرچاوەى دەرەکییەوە یارمەتیی دارایی کراوە بۆ دروستکردنى ئاڵۆزى و پشێوى، ناشیرینکردن و وتنى قسەى نەشیاو بە کەسانى خاوەن پێگەى کۆمەڵایەتیى دیاریکراو، هەروەها بەلاڕێدابردنى ناڕەزایى و خۆپێشاندانە ئاشتیخوازییەکان بۆ دروستبوونى توندوتیژى، هەروەها هەڕەشەکردن لە دادوەران.

لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوە لەم دانپێدانانە دەکرێت لەلایەن دادوەرى لیکۆڵینەوە. شێروان شێروانى لەسەر فەرمانى دادگا دەستگیر کراوە و ڕێوشوێنى یاسایى لە بەرانبەردا گیراوەتە بەر.

ئەوەى جێگاى سەرنجە شێروانى لە دەرەوەى چوارچێوەى ڕۆژنامەوانییەکەى دەستگیر کراوە، تۆمەتبارە بە گوتنى قسەى نەشیا و تۆمەتهەڵبەستن و تێکدانى ئاشتیى کۆمەڵایەتى. پێویستە لەسەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن هەست بە بەرپرسیارێتى بکەن و ئاسایشى نیشتمانى نەخەنە مەترسییەوە لەژێر ناوى ئازادى ڕادەربڕینەوە.

بەپێى یاساى ڕۆژنامەوانى لە هەرێمى کوردستان ماددە ٣٥ى ساڵى ٢٠٠٧، ناتواندرێت ڕۆژنامەنووس دەستگیر بکرێت تەنها بە فەرمانى دادگا و ڕەزامەندیى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان نەبێت، بەپێى ئەم یاسایەى سەرەوە هێزەکانى پۆلیس ڕۆژنامەنووسى تۆمەتبار و تێوەگلاو لە سەرپێچیکردن دەستگیر ناکەن تەنها کاتێک نەبێت کە دادگا داوا دەکات بە گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویست. لە کاتى نانەوەی مەترسى لەسەر ئاسایشى نەتەوەیى و بڵاوکردنەوەى توندوتیژیدا بەپێى یاساى سزادانى عێراقى ژمارە ١١١ى ساڵى ١٩٦٩ مامەڵە دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.