بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە تێکڕای ترافیکلایت و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، هەڵمەتێکی دیکەی دەستگیرکردنی سواڵكهرەکانیان دەست پێكرد و ژمارەیەكی زۆر سواڵكهریان دەستگیر كرد، كە داوای پارە و خێریان لە خەڵک دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان.
پۆلیس دووپاتی دەكاتەوە، دیاردەی سواڵكردن، دیاردەیەكی ناشیرینە و سیمای شار دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بنبڕ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتەكە لە سەرجەم شوێن و شەقامەكانی ناوشار و دەرەوەی شاریش بەردەوام دەبێت. هەموو سواڵكهرهكان بەپێی ماددەی (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.