له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان د. ڤیان ده‌خیل وتەبێژی بـارەگـای بـارزانی سه‌باره‌ت به هەنگاوەکان بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە کـوردسـتانیەکان رایگه‌یاند
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ، رێككه‌وتنێكی گرنگه ، ره‌وشی شه‌نگال له دوای 2014 دوای هاتنی داعش و پاشان دوای ساڵی 2017 ، دووباره ره‌وشی شه‌نگاڵ به‌ته‌واوی تێكچوو ، كه زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی شه‌نگاڵ ئاواره بوون ، ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی هاندانی خه‌ڵكه‌كه بگه‌رێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان دوای ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی ئاسایی بێته‌وه ئینجا قۆناغی ئیداری و خزمه‌تگوزاری ده‌ستپێده‌كات .
روونیشیكرده‌وه كه گرنگترین پۆست قایمقامه له شه‌نگال ، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه و خه‌ڵكی شه‌نگاڵ ، كه‌سایه‌تییه‌كی شیاو خاوێن ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كار بكات .
ئاماژه‌شیدا بڕیاردراوه 1500 گه‌نجی ئێزیدی له خیوه‌تگاكان هه‌روه‌ها و 1000ی دیكه‌ش له ناوچه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پۆلیس و سوپا دابمه‌زرێن بۆ پاراستنی ناوچه‌كه ، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه رۆڵیان ده‌بێت له پاراستنی ناوچه‌كه .
دۆسیه‌ی ئێزیدیان دۆسیه‌یه‌كی گرنگ بوو به‌لام حكومه‌ته‌كانی عێراق گرنگیان پێ نه‌دا ، به‌ڵام ئێمه وه‌ك ئێزیدی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دۆسیه‌یان گه‌یانده سه‌رتاپای جیهان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان .
زۆربه‌ی وڵاتانی زلهێز ده‌زانن كه ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ند گرنگی خۆی هه‌یه له رووی جوگرافی و ستراتیژی .
له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌وڵیان دایه بیری باوه‌ری خۆیان بخه‌نه ناو مێشكی مناڵانی شه‌نگال ، به‌ڵام ئه‌و بیروباوه‌رانه دژی ئاین و داب و نه‌ریتی ئێزیدیانه كه خه‌ڵكی شه‌نگال باش دركی پێ ده‌كه‌ن .ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌كیان نیه له گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌و رووه‌وه . له‌رووی سه‌ربازیش په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی شه‌نگال دروست ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی توركیا ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كاته ئامانج و خه‌ڵكی شه‌نگالیش ده‌بنه قوربانی ئه‌و تۆپباران كردنه .
هه‌موو هه‌ولێكی دبلۆماسی و فشاری نێوده‌وڵه‌تی به‌كار ده‌هێنیین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كداره نامۆیانه له ناوچه‌كه بچنه ده‌ره‌وه ، هیچ كات ئاره‌زووی ئه‌وه ناكه‌ین له رێگه‌ی شه‌ڕ ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت .
له هه‌ر رێككه‌وتنێك كه‌سانێك یان گروپ و لایه‌ن زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌كه‌ونه مه‌ترسیه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناكه‌ن .
د. ڤیان ده‌خیل وتەبێژی بـارەگـای بـارزانی رایگه‌یاند ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌نگاوێكه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ، به‌وه‌ش هه‌موو ناوچه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه ده‌ست خه‌ڵكی ناوچه‌كه ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له هه‌وڵدابووه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و دۆسیانه كار بكات ئه‌ویش ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ، چونكه ئه‌و ناوچانه ئارام نه‌بێت ئه‌وا سه‌قامگیری نایه‌ته‌دی .
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رۆلیكی گرنگی هه‌بوو بۆ گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه ، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ش هانده‌ربوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی شه‌نگاڵ
بووونی ئارامی و سه‌قامگیری هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگاڵ ئازادانه به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن . له‌و خوله‌ی په‌رله‌مان كه‌سێكی ئێزیدی نه‌بوو له په‌رله‌مانی عێراق .
به‌ڵام بۆ زانیاری ئێمه له ساڵانی 2010 و 2014 4 تا 5 نوێنه‌رمان له په‌رله‌مانی عێراق هه‌بوو .
له كۆتاییدا د. ڤیان ده‌خیل وتەبێژی بـارەگـای بـارزانی هیوای خواست مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت و شه‌نگاڵ بگه‌رێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و شه‌نگالیش بكرێته پارێزگا وه‌كو هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ببوژێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.