به بۆمبێكی چێندراو كاروانێكی هاوپەیمانیی نێودهوڵهتیی دژ به داعش لە سهر رێگای سەماوە و دیوانیە كرایه ئامانج.
ئهمڕۆ یهك شهممه 11ی 10 2020 شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایگهیاند: كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر ڕێگای خێرای نێوان شاری سەماوە و دیوانیە لە ڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە كراوەتە ئامانج.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژهی بهوهش كردوه، ئەو كاروانە پێداویستی و كەلوپەلی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی كۆمپانیای گواستنەوەی عیراقەوە گواستۆتەوە، كە دوو ئۆتۆمبێلی عێراقییان لەگەڵ بووە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.