له ئهنجامی ژێرئاوكەوتنى بەلەمێك كە ژمارهیهك كۆچبەرى ناياسايى هەڵگرتبوو لەنزيك كەناراوەكانى شارى سفاقس لە باشوورى تونس، پێنج كەس خنكان و حەوت كەسى ديكەش رزگاركران.
بە گوێرەى ئەو زانيارييەى كە لە برپرسێكى ئەمنى شارى سفاقس وەرگيراوە، بەلەمێك كە ٢٧ كۆچبەرى ناياسايى هەڵگرتبوو دوێنێ شەو لە نزيك كەناراوەكانى موتەمەدييە جەبەنيانە ژێرئاوكەوتووه.
هەر ئەو بەرپرسە ئەمنييە زانيارى ئەوەى داوه، كە هێزەكانى بەرگريى شارستانى پێنج تەرميان دۆزيوەتەوە و حەوت كەسيشيان رزگاركردووە و كارەكان بۆ دۆزينەوەى ١٥ كۆچبەرەكەى ديكە بەردەوامە.
لەلايەكى ديكەوە، وەزارەتى ناوخويى تونس لە راگەيەنراوێكدا، دەستگيركردنى ٧٣ كۆچبەرى ناياسايى لە كۆى ٢٦٢ كۆچبەر كە هەوڵى پەڕينەوەيان بۆ ئيتاڵيا دهدا، ئاشكراكرد.
لە راگەيەنراوەكەدا، ئاماژە بەوەكراوە كە تەمەنى كۆچبەرەكان لە نێوان ١٥ بۆ ٤٤ ساڵ بووە و دوو كەسيان بە رەچەڵەك ئەفريقى بوون.
وڵاتانى تونس و ليبيا كە دەكەونە باكوورى ئەفريقا، خاڵى دەرچوونى كۆچبەرانى ناياسايين كە دەيانەوێت لە رێگەى دەرياى ناوەڕاستەوە رووبكەنه ئەورووپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.