Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:17

ته‌ندروستى عێراق: ماوەی هەفتەیەکە ژمارەی چاکبوونەوە لەتووشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا  2 هه‌زار و 206 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 3 هه‌زار و 827 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌


ته‌ندروستى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌   كه‌ لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 2هەزارو 206 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 62 كه‌س به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 827 تووشبووش به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌


ته‌ندروستى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستاكه‌ 402 هه‌زار و 330 كه‌س تووشی كۆرۆنابوون ، راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ 9 هه‌زاروو 852 كه‌سیش به‌م په‌تایه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و  326 هه‌زار و 157 تووش بووش چاكبوونه‌ته‌وه‌

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ئێستادا 56 هه‌زار و 321 كه‌س له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكی دان و 528 تووشبوو به‌ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ژێر چاودێری چڕدان

 

 

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.