وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا له كوردستان كۆبووه‌وه
لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان پێشوازی كرد له كۆڵۆنێڵ نۆگرادی (NOGRDY) فەرماندەی سوپای ئەڵمانیا له كوردستان.
راشیگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سوپاسی سوپای ئه‌ڵمانیای کرد بۆ پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش و دروستكردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە و له مەشق و راهێنانی سه‌ربازی و هه‌روها له پرۆسەی چاكسازیدا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كهلەلای خۆیەوە فەرماندەی تیمی ئەڵمانی بەڵێنی دا، کە بەردەوام بن لە پاڵپشتی و هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.