لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوهكه لە سنووری ئیدارەی ناحیەی سكتان بە مەبەستی دۆزینەوە و تۆماركردنی شوێنی نوێی شوێنەوار، پرۆسەیەكی رووپێوی بە بەكارهێنانی وێنەی ئاسمانی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەڕێوەچوو و لە میانەی پرۆسەكەدا ژمارەیەك ناوچەی نوێی شوێنەواری دۆزرانەوە و تۆماركران كە پێشتر لە ئەتڵەسی ناوچە شوێنەوارییەكانی عێراقیشدا ئاماژەیان پێنەكراوە.
راشیدهگهیهنن كه لە رێككەوتی ۲٦/۹/۲٠۲٠ تا۱٠/۱٠/۲٠۲٠ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار لە سنووری ئیدارەی ناحیەی سكتان بە هەماهەنگی ئیدارەی ناحیەكە و ژمارەیەك هاووڵاتیی سنوورەكە پرۆسەی ڕووپێوی شوێنەواری لە سنووری ناحیەی سکتان بەڕێوەچوو، لە میانەی پرۆسەكەدا ژمارەیەکی زۆر ناوچەی شوێنەواری تۆماركران کە پێشتر تۆمار نەکرابوون و لە ئەتڵەسی ساڵی 1975ی ناوچە شوێنەوارییەکانی عێراقیشدا نەبوون.
شارهوانی ئاماژه بهوهش دهكات كه ئەو پرۆسەیە كە دەكرێ ناوی بندرێت پڕۆژەش، نوێترین تەکنیکی کارکردنی تێدا بەکارهات، وەک بەکارهێنانی وێنەی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،GPS ، GIS بۆ تۆمارکردنی پێگە شوێنەوارییەکان و دیاریکردنی سەردەمەکان دوای شیکردنەوە بەراوردکردنی شوێنەوارەکان و سەلماندنیان كە سەرجەمی ئەندامانی تیمەكە لە شوێنەوارناسانی ناوخۆی کوردستان پێکهاتبوون.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.