Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:35

بوومەلەرزەیەک کەناراوەکانی دەریای ئیجەی تورکیای هەژاند

کوردستان TV
100%


بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە، کەناراوەکانی دەریای ئیجە-ی هەژاند.

لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە روویدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری له‌ناكاوی توركیا (ئافاد)دا بڵاوکراونەتەوە، کاتژمێر ٠٧:١١ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە، کەناراوەکانی دەریای ئیجە-ی هەژاندووە.

بوومەلەرزەکە لە قوڵایی شەش کیلۆمەتر روویداوە.

لە هەمان ناوچەدا لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ەوە تا ئێستا، پێنج پاشلەرزە بە گوڕەکانی ٤،٨ ، ٤،٢ ، ٣،٨ و ٣،٧ روویانداوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.