Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:28

تڕەمپ: بەتەواوی لە کۆڕۆنا ڕزگارم بووه‌ ئاماده‌ی ڕکابه‌ری سه‌رۆکایه‌تیم

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەتەواوی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رزگاری بووە و ئامادەیە بۆ کارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن.


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی دووچاربوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە نەخۆشخانە بوو، دوای چاکبوونەوەی لێدوانی بۆ کەناڵی فۆکس دا و باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا، تەندروستی زۆر باشە و ئامادەی رکابەرییەکانی سەرۆکایەتییە.

واش چاوەڕوان دەکرێت رۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجامدانی میتینگێک سەردانی ویلایەتی فلۆریدا بکات و دواتریش رۆژانە لە یەک یان دوو ویلایەتی دیکە میتینگ ساز بکات.

دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا لە دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە بۆ یەکەمجار بەشداری چالاکییەکی جەماوەری کرد و گوتاری بۆ سەدان ئەمریکی دا.

شەوی یەک لەسەر دووی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ تووشبوونی خۆی و هاوسەرەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای سێ رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.