Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:05

فه‌رهه‌نگی "صادق "

به‌جۆرێك مانای وشه‌كان داڕێژراون كه‌ زۆربه‌ی تاكه‌كان له‌ رژیانی رۆژانه‌ به‌كار ده‌هێنن
کوردستان TV
100%

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

بوونی فه‌رهه‌نگ ، قاموس بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك زۆر گرنگ و پێویسته‌ به‌مه‌به‌ستی ئاشنا بوون و شاره‌زا بوون له‌ ماناومدلولی وشه‌ی زمانێكی تر.. قاموس به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو فاكته‌رێك بۆ فێربوونی زمانێكی تر ، كه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌ی تاكی ناو كۆمه‌ڵگا،له‌ ژیانی رۆژنه‌ به‌گشتی به‌تایبه‌تی له‌ كاتی گه‌شتكردن  زۆر پێویستی پێبێت.

قامووس وه‌كو سه‌رچاوه‌ به‌كار دێت بۆ وه‌رگێرانی مانای وشه‌ له‌ زمانێك بۆ زمانێكی تر جگه‌ له‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی كه‌ بریتتیه‌ له‌ پێناسه‌ی وشه‌ له‌رووی زانستی و ده‌ربڕین و له‌رووی رێزمانییه‌كه‌ی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ كاركردن ئاماده‌كردنی هه‌رقاموسێكی زمان كارێكی ئاسایی و ئاسان نییه‌ ،پێوستی به‌ ماندووبوونێكی زۆر ده‌بێت ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كاره‌ ده‌كات شاره‌زایه‌كی باشی زمان هه‌بێت ،له‌ هه‌مان كاتدا به‌رپرسیاره‌تیش له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

كاتێ  چاو خشانێكم به‌ نێو قامووسی (صادق)دا كرد ، كه‌ له‌ عه‌ره‌بی – بۆكوردییه‌ هه‌ستم كرد كاره‌كه‌ زۆر به‌ ووردی كراوه‌ په‌له‌شی لێنه‌كراوه‌ چ له‌ رووی زمانه‌وه‌ یان له‌ رووی ده‌ربڕینه‌وه‌ ،به‌جۆرێك وشه‌یه‌ك چه‌ندین مانای له‌ خۆگرتووه‌ن، هه‌مووی ئاماژه‌ی پێكراوه‌، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ وه‌رگێری هه‌ر  وشه‌یه‌كی عه‌ربی  بۆ زمانی كوردی ده‌ستكه‌وێت ، كه‌ به‌ پێی پیتی ئه‌لف و بێی عه‌ره‌بی ریز به‌ندی بۆ كراوه‌،وشه‌كان به‌هه‌ردوو شێوازی سۆرانی و كرمانجی  وه‌رگێردراوه‌ ،ئه‌مه‌ش سه‌لیقه‌و زانیاریه‌كی  زۆر و ماندووبوونێكی زۆری ده‌وێت ،هه‌ر له‌و قامووسه‌دا ، ره‌چاو كردنی هه‌ندێ وشه‌ له‌رووی كۆ و تاك كراوه‌ ،  به‌جۆرێك مانای وشه‌كان داڕێژراون كه‌ زۆربه‌ی تاكه‌كان له‌ رژیانی رۆژانه‌ به‌كار ده‌هێنن وه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ رووی ئه‌ده‌بی و میدیایی، له‌دایك بوونی قامووسێكی ئاوا ئاسان نه‌بوو، شه‌ونخونی 30 ساڵه‌ی نووسه‌ر بووه‌  كه‌لێكنی باشی كتێبخانه‌ی كوردی پڕكردۆته‌وه‌.  

له‌م قامووسه‌دا مامۆستایه‌كی شاره‌زا رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ ده‌وڵمه‌ندكردنی بابه‌ته‌كه‌ئه‌ویش به‌رێز مامۆستای زمانه‌وانی (جه‌لال زه‌نگابادی)یه‌، كه‌هاوكاری  و گرنگی زۆری به‌ قامووسه‌كه‌ به‌خشیوه‌ به‌هۆی توانست و لێهاتووی، مامۆستای ناوبرا له‌ روو زمانه‌وانی ، ماییه‌ی ده‌ست خۆشییه‌.

 سادق رواندزی  ناوی سادق حاجی جه‌وهه‌ره‌ له‌ ساڵی 1964 له‌ شاری رواندز له‌ دایك بووه‌ خوێندنی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی له‌و شاره‌ ته‌واو كردوه‌ .

ده‌رچووی كۆلێژی ئادابه‌ له‌ زانكۆی به‌غدا ساڵی 1990 .

- بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ كارگێری  و به‌رێوه‌به‌ردن له‌ زانكۆی لوبنانی – فه‌رنسی ساڵی 2014.

-بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی تایبه‌تی به‌ زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردن له‌ ژێر ناوی(هكژا تكلّم سجن المحگّه‌)) به‌ زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه‌ ساڵی 2015.

-كۆمه‌ڵه‌ شعیرێكی به‌ ناوی (دڵ و خاك) ساڵی  چاپ كردوه‌ 2012

كۆمه‌ڵه‌ شعیرێكی به‌ زمانی عه‌ره‌بی ئاماده‌ بۆچاپ.

-له‌ ساڵی 28/2/1983 وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ناوخۆ به‌شداری له‌ خه‌باتی كوردایه‌تی كردوه‌  له‌ ساڵی 28/3/1983 سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانی قوتابیان ئاماده‌یی رواندزی كردوه‌ دژی به‌عسییه‌ شۆفێنییه‌كان سێ جاریش له‌لایه‌ن ده‌زگا داپۆلسێنه‌كانی به‌عس گیراوه‌ به‌ توندترین شێوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌.

ده‌ست خۆشی له‌ برای به‌رێزم كاك سادق ده‌كه‌م هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.  

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.