Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:23

سلێمانى.. زیاتر له‌ 114 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌کى کاره‌با به‌ستراوه‌

کوردستان TV
100%

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت زیاتر له‌ 114 هه‌زار پێوه‌ر ی زیره‌كی كاره‌با به‌ستراوه‌ و كاركردن له‌ پرۆژه كه‌ به‌رده‌واممه‌ 


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/10/2020 له‌راگه‌یاندراوێكدا كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  تیمه‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى تۆڕ‌ى زیره‌كى كاره‌با- سلێمانى، سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان  له‌ گه‌ڕه‌كى توى مه‌لیك له‌ فولكه‌ى كاوه‌ى ئاسنگه‌ر تا كه‌بابخانەی وه‌ستا حه‌سه‌ن، له‌سه‌ر فیده‌رى (313)  كاریان  بۆ به‌ستانی پێوه‌ری  زیره‌كی كاره‌با كردووه‌ 


پێوه‌ری زیره‌ك یه‌كێك له‌ پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان  و له‌ مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2019 ده‌ستیپێكردوه‌ و تا ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە (34) گەڕەک زیاتر (116.000) پێوەر به‌ستراوه‌ کۆمپانیاش بەردەوامە لە کارکردن.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.