Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:19

لاوێکی خەڵکی سنە لە تاران کوژرا

کوردستان TV
100%

 لاوێکی خەڵکی سنە کە لە مێوانییەکی شەوانە دەستبەسەر کرابوو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  شەوی پێنجشەممە 8ی 10 ى 2020   هێزە ئینتزامییەکانی شاری شاریار سەر بە پارێزگای تاران لاوێکی تەمەن 30 ساڵی خەڵکی سنەیان بە ناوی ”کەژوان ئەڵماسی“ لە مێوانییەکی شەوانە دەستبەسەر کردووە و دوای دەستبەسەر کران لە پشتەوە تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەڵماسی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هێزە ئینتزامییەکان لە پشتەوە تەقەیان لە کەژوان کردووە و بنەماڵەکەی لە دادسەرای سەربازی شاریار سکاڵایان لەسەر ئەو سەربازەی کە تەقەی کردووە تۆمار کردووە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە لاوێکی دیکەش لەگەڵ کەژوان بووە کە ئەویش بریندار کراوە.

هةنطاو دةشلَيَت تەرمی کەژوان ئەڵماسی ئەمڕۆ دووشەممە دوای تەواوبوونی کاروباری یاسایی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

راشيدةطةيةنن كة کەژوان ئەڵماسی تەمەن 30 ساڵ و کوڕی ئیقباڵ، خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران بووە کە کە لە ڕێستورانێک سەرقاڵی کار کردن بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.