Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:35

لە کۆکردنەوەی کۆمەکی داراییدا بایدن لەپێش ترەمپ-ەوەیە

کوردستان TV
100%


لە میانی بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە ئەمریکا، کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن لە کۆکردنەوەی کۆمەکی داراییدا پێش کاندیدی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ کەوتووە.


کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا کە بڕیارە لە سێی تشرینی دووەمدا ئەنجام بدرێت.

ئەمەش وای کردووە رکابەری نێوان کاندیدەکان توندتر ببێتەوە و کۆکردنەوەی کۆمەکی داراییش بەشێکە لە رکابەرییەکان کە تیایدا کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن لە پێش کاندیدی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ-ەوەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست نووسینگەی واشنتۆن-ی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، تا ئێستا ٧٠٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار پێشکەشی هەڵمەتی بانگەشەکانی بایدن کراوە و لە بەرمبەردا، ٥٩٥ ملیۆن دۆلار کۆمەکی دارایی پێشکەشی هەڵمەتی بانگەشەکانی ترەمپ کراوە.

گرووپە سیاسییەکان گەورەترین کۆمەکی داراییان پێشکەشی هەڵمەتەکانی بایدن کردووە کە زیاتر لە ٨١ ملیۆن دۆلارە. لە دوای ئەوانیش خانەنشینان دێن کە بڕی ٥٣ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلاریان پێشکەشی هەڵمەتەکە کردووە.

بەهەمان شێوە زۆرترین ئەو هاوکارییانەی پێشکەشی هەڵمەتی بانگەشەکانی ترەمپ کراون لەلایەن خانەنشینانی ئەمریکاوە بووە کە بڕی ١٢٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلارە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.