لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كهئهمرۆ دووشهممه 12/10/2020 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی چوار گرێبەستی تایبەت بەراكێشانی فیدەرەكانی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیایهك واژووكرد.
راشیدهگهیهنن كه لەرێورەسمی واژووكردنی گرێبەستەكەدا وەزیری كارەبا داوای لەكۆمپانیای ناوبراو كرد لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا كە 60 رۆژە پرۆژەكە ئەنجام بدرێت و پابەندی كوالێتی بەرزو رێنمایی و راسپاردەكانی وەزارەت بێت، هەروەها تەئكیدی لەوە كردەوە كە ئامانج لەهەرچوار پرۆژەكە خزمەتكردنی خەڵكە و چارەسەركردنی بارزۆریی سەر تۆڕەكانی كارەبایە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیا بەڵێنیاندا لەكاتی خۆیدا پرۆژەكە جێبەجێ بكرێت.
پرۆژەی دەرهێنانی 5 فیدەر لەوێستگەی مۆبایلی دارەشەكران و 5 فیدەری دیكە لەوێستگەی مۆبایلی ئازادی و ئازادی نوێ و دەرهێنانی 5 فیدەری 11 كەی ڤی لەوێستگەی رووناكی و دەرهێنانی 3 فیدەری 11 كەی ڤی لەوێستگەی گردجوتیارو 1 فیدەر لەوێستگەی كەسنەزان؛ رۆڵێكی گرنگیان دەبێت لەچارەسەركردنی بارزۆری سەر تۆڕەكانی كارەبا.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.