لە راگەیەندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی ھەولێر دهستگیر كردنى تۆمهتبارێكی راگهیاند
پۆلیسی ههولێر رایدهگهێنێت دوای لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی و ساختەكاری و چاودێری چڕ توانرا لە شاری ھەولێر تۆمەتبارێك بەناوی (ش.ع.م) دەستگیر بكرێت و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی دابگیرێت كە تابلۆی ساختەی پێوەبووە، لەگەڵ چەكی جۆرۆ كلانشیكۆف و دەمانچە و چەند ئامێرێكی بێ تەل و ناسنامەی سەربازی بە پلەی رائید لە دژەتیرۆری عێراقی، دوای پشكنینی شوێنی حەوانەوەی 229 مادەی جۆراوجۆری ساختە دەستی بەسەر داگیرا.
پۆلیسی ههولێر راشیگهیاندووه كه تۆمەتبارەكە مۆر و بەڵگەنامەی ساختەی دروستكردووە كە تایبەتن بە حكومەتی ھەرێمی كوردستان وعێراق و كونسوڵخانەكان و خاڵە سنوورییەكان و چهندان شوێنی دیكه .
دهقی راگهیاندراوی پۆلیس :
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.