Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:34

داهێنانی چاویلکه‌یه‌ک بۆ سه‌گه‌ سه‌ربازییه‌کان به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب

داهێنانی چاویلكه‌یه‌ك بۆ سه‌گه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب
کوردستان TV
100%

سوپای ئه‌مریكا په‌ره‌ ده‌دات به‌ چاویلكه‌یه‌ك بۆ سه‌گه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب.

 

هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه‌ سه‌گ له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام وادیاره‌ ئه‌ركی سه‌گ له‌ ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانی داهاتوو بازدانێك و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ.

 

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی بریتانی، سوپای ئه‌مریكا ده‌ستی كرد به‌ په‌ره‌پێدانی چاویلكه‌ی راستی به‌رزكراو بۆ سه‌گه‌كان كه‌ رێگه‌ ده‌دات به‌ سه‌ربازی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌گه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراودا فه‌رمانی پێ بدات له‌گه‌ڵ پاراستنی مه‌ودایه‌كی پارێزراو له‌ ناوچه‌ی شه‌ڕه‌وه‌.

 

ئه‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌ دیزاینكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌گێك و ئاماژه‌ پیشان ده‌دات تا به‌دوای بكه‌ون و سه‌ربازی به‌رپرس له‌ توانایدایه‌ فه‌رمان بكات به‌ سه‌گه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا بۆ بینینی هه‌موو ورده‌كارییه‌كان له‌ ده‌وروبه‌ری بینایی سه‌گه‌كه‌.

 

كۆمپانیای "Command Sight"، نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی به‌ تێله‌وه‌ دیزاین كرد، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ چوارچێوه‌ی قۆناغی په‌ره‌پێدان كار ده‌كرێت له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كۆپی بێ تێل.

 

لای خۆشیه‌وه‌ دكتۆر ستیفن لی، گه‌وره‌ زانا له‌ نووسینگه‌ی تۆژینه‌وه‌كان له‌ سوپای ئه‌مریكا گوتی: "راستی به‌رزكراو به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌سه‌ر سه‌گ كار ده‌كات جیاواز له‌ مرۆڤ".

 

ته‌كنه‌لۆجیای راستی به‌رزكراو ئامرازێكی گرنگ دابین ده‌كات بۆ به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ سه‌گی ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر.

 

دكتۆر ئه‌ی جێ پێبه‌ر، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "Command Sight" روونی كرده‌وه‌، ئه‌ركی سه‌گی هێزه‌ تایبه‌ته‌كان هه‌میشه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاماژه‌ی ده‌ستی سه‌ربازی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌بێت، واتا ده‌بێت هه‌ردووكیان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیك بن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌گه‌كان له‌ زۆر جاردا بۆنكردن و دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی و بۆمب و مادده‌ی مه‌ترسیدار ده‌بێت له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا ئه‌و كات سه‌ربازی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌گه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیاوه‌ له‌ دووره‌وه‌ ده‌توانێت بگات به‌و شوێنانه‌ی كه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر مرۆڤ.

ژێده‌ر:  Kurdistan CT

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.