عــــــەلــی عــاشــق لە تەمەنی 83 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
عەلی عەبدوڵا شێخ، ناسراو بە "عەلی عاشق" ساڵی 1937 لە گوندی سرێشمەی سەر بە شارەدێی خەلیفان لە سنووری شارۆكەی سۆران لەدایك بووە،ماوەی چەندین ساڵە ژیانی تەنیای هەڵبژاردووەو لەگەلی عەلی بەگ ژیان دەگوزەرێنێت، کەپێشتر لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان خانوێکی بۆدروسکرابوو بە تەواوی كەلوپەلی ناو ماڵەوە، ئەمڕۆ کۆچی دوای کرد لەماڵە تەنیایەکهی جۆی.
(عەلی عاشق) لە تەمەنی گەنجیدا ئەو کاتەی شوان بووە، عاشقی کچە خاڵەکەی خۆی دەبێت و پەیمان بە یەکتری دەدەن بۆ یەکتری بن یان بۆ خاک. دوای ئەوەی ناگا بە دڵخوازەکەی تەرکی مەملەکەت دەکات و زیاتر لە نیو سەدەیە لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ بە تەنیا دەژیێت و چیرۆک و بەسەرهاتەکەی لە راگەیاندنەکان دەنگی داوەتەوە.
عەلی عاشق60 ساڵ زیاترە گەلی عەلی بەگ نەچوەتە دەرەوە وەسیەتیشی کردبوو لای زۆر لەو کەسانەی سەردانیان کردووە ئەگر مردم لە شاری رواندز بمنێژن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.