Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:42

ته‌ندروستی عێراق: 60 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دواین ئاماری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات گه‌یشته‌ 400124 تووشبوو.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2020/10/12 وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: 3107 كه‌سی دیكه‌ توشبووی کۆرۆنا بوون، 3 هه‌زار و 893 كه‌سی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبونەتەوە و 60 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، تێکڕاى تووشبوون بە کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری عێراق گه‌یشته‌  405 هەزار و 547 تووشبوو.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێت: 340050 تووشبووش چاکبوونەته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌، رێژه‌ی چاکبوونەوە واتا (83.9%)ى کۆى تووشبووان.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 60 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق  گه‌یشته‌ 9912 كه‌س.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.