Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:29

هاتووچۆی گەرمیان: لە ڕووداوێکی هاتوچۆ 9 کەس بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگه‌یاند: بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سەر ڕێگای (كەلار- كفری) دوو كەس گیانی لەدەست دا خوشك و بران، حەوت كەسی دیكەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگای (کەلار- کفری) نزیک  گوندی "سەیدە" بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری تویوتا هایلۆکس و پیکاب دەبڵ دووکەس گیانی لەدەست دا خوشک و بران، حەوت کەسیتریش برینداربوو.

بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دوو لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشانەی سلێمانی کران.

لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی سەرقڵاوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
بەهیوای سەلامەتی بۆبریندارەکان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.