وهزارهتی بهرگری عێراق، روونكردنهوهیهكی له بارهی كوژرانی عهمیدێكی سوپا به دهست عهقیدێك بڵاوكردهوه.
ئەمڕۆ دووشهممه وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە دوای دەمەقاڵەیەک لە نێوان عەقید وائیل خەلیل لەگەڵ عەمید روکن عەدنان خەلەف وەکاع لە کاتی کارکردن لە سەربازگەی ڕاهێنانی کەرکوش لە نزیک قەزای بەلەدروزی پارێزگای دیالە ڕویداوە.
وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ناکۆکییەکە سەری کێشاوە بۆ بەکارهێنانی چەک، بەشێوەیەک عەقیدەکە تەقەی لە فەرماندەی کردووە و دەستبەجێ کوشتوویەتی.
وەزارەتی بەرگری دهڵێت: دواتر عەقیدەکە تەقەی لە خۆی کردووە، بە سەختی بریندار بووە و بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
له ئێستادا وەزارەتی بەرگری عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە پێکهێناوە، بۆ زانینی وردەکاری رووداوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.