Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:38

هۆشه‌نگ محه‌مه‌د: له‌ ئێستادا 700 هه‌زار ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ن

کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا رێگایه‌كی خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال، كه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.

هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی بۆ كوردستان رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا حه‌وت سه‌د و سێ هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و  له‌ نێو ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌ سه‌دا سی كوردی ئێزدی ناوچه‌ی شنگالن كه‌ ده‌كاته‌ دوو سه‌د هه‌زار ئاواره‌ هه‌روه‌ها سه‌د و سی و پێنج هه‌زار ئاواره‌ له‌ شازده‌ كه‌مپی سنوری پارێزگای دهۆك میوانداری كراون، كه‌ شه‌ست و پێنج هه‌زار له‌وانه‌ له‌‌ شارو شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.

هۆشه‌نگ محه‌مه‌د راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی سه‌د و نه‌وه‌د ملیۆن دۆلار بۆ خه‌رجی ئه‌و كه‌مپانه‌ ته‌رخانكردووه‌.

گوتیشی: رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال هه‌نگاوێكی گرنگ و بایه‌خدار بوو بۆ پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ ئاواره‌كان و دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و كه‌ له‌ سه‌دا هه‌شتای خانووه‌كانیان وێران بووه‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێكخراوه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی و وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش ئاماده‌ی خۆیان بۆ هاوكاری كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كوردانی ئێزیدی ئاواره‌بوو بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.