سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ قەوارە سیاسییەکان كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند: حکومەت چەند ئەرکێکی دیاریکراوی پێ سپێردراوە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و وادەی بۆ هەڵبژاردنەکە دیاریکردووە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مسته‌فا كازمی به‌ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان تایبه‌ت به پرۆژه‌ی چاكسازی ئه‌نجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری دارایی و پلاندانانیش ئامادەی بوون، گفتوگۆ کراوە لەسەر کارنامە سپیەکەی حکومەت، تایبەت بە تیپەڕاندنی ئەو بەربەستە ئابوریانەی کە وڵاتەکەی پێدا تێپەر دەبێت، بە تایبەت ئەو بەشەی پەیوەندیی هەیە بە لایەنی داراییەوە.
مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند: حکومەت ڕا‌سپێردرا بە چەند ئەرکێکی دیاریکراو بە تایبەت هەڵبژاردنی پێشوەختە، دیارە وادەی ئەنجامدانی دیاریکر.
گوتیشی: هەروەها یاسای هەڵبژاردنەکان کۆتایی پێ هات، کارکردنیش لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و لایەنە پەیوەندارەکان بەردەوامە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، ئەوەش بە مانای ئەوەیە ئەوان وەڵامی داخوازی گەلی خۆیان و مەرجەعیەتیان داوەتەوە.
لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە لەوەی چارەسەرکردنی بەربەستە ئابورییەکان کارێکی ئاسان نییە، قەیرانی ئێستاش پەیوەندیی نییە بە حکومەتی ئێستا و ڕێوشوێنەکانییەوە، کە دیارە دۆخەکە پێویستی بە چاکسازی ڕاستەقینە و یلانی درێژخایەن هەیە بۆ تێپەڕاندنی، جەختیشیکردەوە لە پێویستی هەماهەنگی و کارکردن لە نێوان دەسەڵاتەکان، بە ئامانجی وەدیهێنانی ئەو ئامانجەی کە دەیانەوێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پرۆژه‌یاسای چاكسازی پێشكه‌شكرد و باسی له‌وه‌شكرد، پرۆژه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه و پێویستی به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی، تاوه‌كو سود له‌شاره‌زایی هه‌موولایه‌ك وه‌ربگیرێت و پرۆژه‌كه‌ش ببێته واقیعێكی درێژخایه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.